لیستی نوێی ناوی وه‌زیرانی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بڵاوكرایه‌وه و لە لیستەکەدا ناوی فوئاد حوسێن، رێزان محەممەد، خالید شوانی و حاکم رزگار بۆ وەزارەتەکانی دارایی، شارەوانی و داد هاتووە.
له لیسته‌كه‌دا ناوی چوار كورد بۆ سێ وه‌زاره‌ت پێشنیازكراون.
له پێشه‌كی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر حه‌وت لایه‌نه شیعه‌كه له‌سه‌ر دوایین شێوازی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو له نووسینگه‌ی تایبه‌تی هادی عامری كۆبوونه‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتوون:
1. دكتۆر حارس محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه
2. دكتۆر عه‌لا مه‌حموود حوسێن بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه
3. نه‌زار قه‌حتان حه‌سه‌ن جه‌بر: وه‌زیری كاره‌با
4. عه‌بدولجه‌ببار لعێبی: وه‌زیری نه‌وت
5. كازم هه‌یلان سه‌هلانی: وه‌زیری كار
6. ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعلوم: وه‌زیری خوێندنی باڵا
7. جاسم محه‌ممه‌د ئه‌سه‌دی: وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
8. حه‌سه‌ن شه‌مسه‌ددین خه‌تیب: وه‌زیری گه‌یاندن
9. هیشام ساڵح داوود: وه‌زیری رۆشنبیری
10. جه‌عفه‌ر عه‌للاوی: وه‌زیری ته‌ندروستی
11. محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: وه‌زیری كشتوكاڵ
12. خالید به‌تتال: وه‌زیری پلاندانان
13. ماهیر حه‌مماد: وه‌زیری بازرگانی
14. مزاحم خه‌ییات و فه‌لاح حه‌مموود ئه‌حمه‌د: وه‌زیری په‌روه‌رده
15. وه‌زیری بازرگانی: دواخراوه
16. وه‌زیری كۆچ: دواخراوه
17. وه‌زیری لاوان: دواخراوه
18. فوئاد حوسێن: وه‌زیری دارایی
19. خالید شوانی و رزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین: وه‌زیری داد
20. رێزان محه‌ممه‌د: وه‌زیری شاره‌وانی
21. وه‌زیری ناوخۆ: دواخراوه
22. وه‌زیری به‌رگری: دواخراوه
له كۆتایی به‌ڵگه‌كه‌دا، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه لایه‌نه‌كان بۆ تاوتوێكردنی زیاتری ناوه‌كان، بڕیاریانداوه 48 كاژێری دیكه دووباره كۆببنه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ناوی به‌ربژێره‌كان بده‌ن.










