جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت ئەو نووسراوەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بۆ راگرتنی 453 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی کودستان کراوە بنەمایەکی یاسایی نییە و دەشڵێت، وەکو دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکمان کردووە بۆ ئەوەی نووسراوە رابگرن و کاری پێنەکرێت.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو نووسراوەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بۆ راگرتنی 453 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی کودستان کراوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه : “ئەو نووسراوەی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بنەمایەکی یاسایی نییە، کاتێک ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێت کە بودجەی 2020 پەسند بکرێت”.
بە گوتەی بەشیر حەداد “عێراق ئێستاش کار بە یاسای بودجەی 2019 دەکات، بۆیە هەمان بەش بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ عێراقیش کراوە بۆ رادەستکردنی رۆژانە 250 هەزار بەرمیل، لەگەڵ پەسندکردنی یاسای 2020 جێبەجێدەکرێت، کەی بودجەی 2020 هاتە پەرلەمان و پەسندکرا، ئەوکات ئەو رێککەوتنە جێبەجێ دەکرێت”.









