ئەمڕۆ سێشەممە 28 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، لە دوێنێشەوە 53 تووشبووی پەتای ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 28 تووشبووی نوێیان تۆمار كردووە، هەروەها كەسێكی تووشبووش گیانی لەدەست داوە.

لە دوێنێشەوە تا ئەمڕۆ 53 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

تا ئێستا لە عێراقدا یەك هەزار و 602 كەس وەك تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، لەم ژمارەیەشدا یەك هەزار و 96 کەسی تووشبوو چاك بوونەتەوە، هەروەها 83 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان لەدەست داوە.