به‌قه‌د به‌رزایی چیاكانی كوردستان و هێنده‌ی پڕسه‌روه‌ری مێژووی بزاڤی گه‌له‌كه‌مان به‌قه‌د خوێنی ڕژاوی كوژراو تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕه چاونه‌ترسه‌كانمان سڵاوێكی گه‌رمو مرۆڤ دۆستانه و ئینسانیانه و ئاشتی خوازان لێبێت له زاخۆ تا حه‌مرین دووامه‌ڵزنگه‌ی كوردان وه له‌سه‌ر جه‌م پارته نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و پارتانه‌ی ئه‌مڕۆ له كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن.
ئێمه وه‌كو گه‌لی كوردستان هه‌میشه گه‌لێكی ژێرده‌سته و ماڤ خوراو و ده‌ربه‌ده‌ر و خاك داگیركراو بوین، به‌ڵام گرنگی و مه‌زنی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه له‌وه‌دابو توانیویه‌تی ڕوبه‌ڕوی دوژمن و نه‌یاره‌كانی ببێته‌وه سه‌رجه‌می سته‌م كاره‌كان به‌سزا بگه‌یه‌نێت، چۆك به‌ته‌واوی ئه‌و سته‌م كارانه دابدات هه‌وڵی په‌راوێز خستنی گه‌له‌كه‌مانیانداوه و مه‌به‌ستیان بووه خاكه‌كه‌مان به‌عه‌ره‌ب بكه‌ن و داگیری بكه‌ن ئێمه ده‌ڵێن، توانیبێتمان له‌و ڕۆژه سه‌خت و دژوار ڕه‌شانه نه‌جاتمان بوبێت به‌ڕاستی به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌تێك یان نه‌ته‌وه‌یه‌كی، ئازادی خواز به‌رگریمان لێ بكرێت و داوای مافمان بكرێت، ئێمه هه‌رخۆمانبووین توانیمان سه‌ربكه‌وین و مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین، به‌خوێنی كوڕ و كچ لاوه خوێنگه‌رم پێشمه‌رگه ئازاكانی نیشتیمان و جه‌ماوه‌ری كوردستان.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌ییه زاڵببین به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ویسته شه‌خسیانه‌ی،كه‌سانێك هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن كوردستان بكه‌نه دوو ئیداره و ساڵانێكه خه‌ونی پێوه‌ده‌بینن، كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و ته‌واوای ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له بزافی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان هه‌وڵی پاراستنیان داوه و به‌ئامانجی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شار و ناوچه‌كان خه‌بات كراوه و به‌قه‌ت دووری نێوان شاره‌كان خوێن ڕژاوه، ئه‌مڕۆ چۆن له خه‌ڵكێكی به‌داخه‌وه خیانه‌تكار و خاك فرۆش بێ باك و خۆفرۆش به‌و ئه‌ندازه‌ی مه‌به‌ستیان بووه له سه‌نگه‌ری دووژمندابن، به‌رامبه‌ر نیشتیمانه‌كه‌یان هه‌موو تواناكه‌یان بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی دڵی نه‌یاره‌كانی پێ خۆشبكه‌ن ئه‌مه قبوڵنه‌كراوه، لای ئێمه‌ی كوردستانیان ناكرێت و په‌سه‌ندنییه چۆن ده‌بێت كه‌سێك به‌كوردی قسه بكات به‌ڵام خه‌ون به‌پارچه پارچه بوونی كوردستانه‌وه ببینێت، چۆن ده‌بێت كه‌سێك ده‌هۆڵیكی كوردایه‌تی لێبدات و باسی مافی چاره‌ی خۆنوسین بكات له‌لایه‌كی تر هه‌وڵی له‌باربردنی ناوچه كردییه‌كان بدات، به‌ڕاستی ئه‌و په‌ری نادادییه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌مه بێ ده‌نگبن.
له ئێستادا ده‌بێت ته‌ركیزمان له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنابێت چۆن ئێمه‌ش بتوانین به‌شداربین له‌و كاروانه گرنگه‌ی ،هه‌وڵ بۆ دروستبونی ڤاكسینێك ده‌درێت به‌شدار و هه‌ماهه‌نگبین له ڕزگاركردنی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ تاوه‌كو ئه‌مه‌ش وه‌كو داستانێكی سه‌ركه‌وتن بۆ پزیشكه‌كانمان تۆماربكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان وایه ده‌بێت ئێمه ڕێز له سه‌روه‌رییه‌كانمان بگرین ته‌ماشاكه‌ن یانی ،به‌ودۆخه تایبه‌ته‌ی كه هه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌یه نان نییه بیخوات ئه‌مڕۆ له‌باتی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ كاری نه‌شیاو به‌رێت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ری كزكردووه، چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ییه ئه‌گه‌ر خێرخوازێك بێت و له درگاكه‌ی بدات و پێداویستیه‌كی بۆ بێنێت ،وه ئه‌گه‌رنه‌شبێت ئه‌وه خاك ده‌خوات به‌ڵام ئاماده‌نییه خاك بفرۆشێت، ئه‌مه په‌روه‌رده‌ی كوردزمانه‌كه‌ی ئێمه‌یه ئاوه‌ها له‌سه‌ری ڕاهاتوین.
بۆیه ماده‌م پزیشكه‌كانمان شه‌ونخونی ده‌كه‌ن ده‌ست به‌رداری خۆشییه‌كانی خۆیان بوون و خه‌بات ده‌كه‌ن ڕۆژانه هه‌واڵی خۆشمان پێده‌ده‌ن له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ندین كه‌س ڕزگاریان ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژیانی ئاسایی خۆیان، هێزه ئه‌منییه‌كانمان شه‌و ڕۆژیان خستوه‌ته سه‌ریه‌ك كوچه و كۆڵانی شار ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو به‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌بن پێیان بڵێ: تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بژی نه‌وه‌كو به‌ناحه‌ق بمری ،ئه‌مه كه‌م نییه بۆ میله‌ته‌كه‌مان بائه‌م چاوانه نابینا نه‌بێت و ڕاستییه‌كان ببینێت با ئه‌م گوێیانه نابیست نه‌بێت و حه‌قیقه‌ته‌كان ببیستێت.
كه‌ی ئێسته ئێمه له‌و هه‌لومه‌رجه‌داین خه‌ڵكانێك هێزی حزبی په‌لكێشبكه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت زۆر به‌داخه‌وه، ئێمه نیگه‌رانین ماده‌م خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، فه‌وجێك یان لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڕواته هه‌ر شوێنێك ئه‌وه ماڵی خۆیه‌تی، خاكی خۆیه‌تی و خۆشی شه‌هیدی بۆداوه قوربانی بێشوماری داوه یانی بۆچی كه‌سانێك بێت و ئه‌م هێزه به دووژمن بزانێت یانی كاكه ئه‌مه هێزی پێشمه‌رگه‌یه و هاوسه‌نگه‌ری خۆته ،وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆچی؟ ئه‌م ناكۆكیانه بره‌و پێ بدرێت و له ئێستاوه ده‌هۆڵی ناته‌بایی بكوترێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێ وابێت به‌مه خیانه‌ت و سه‌ودای خاك فرۆشتن و به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و شۆڕشگێر و سوارچاكانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌بیری خه‌ڵك ده‌باته‌وه نا به‌بڕوای من به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه، وه‌زوڵاڵتری ده‌كاته‌وه ،بۆیه تكایه له‌مه زیاتر شته‌كان ناشرینتر مه‌كه‌ن ،ئێمه كوردین و كوردستانین ده‌بێت به‌پاڵپشتی گه‌له‌كه‌ی خۆمان هه‌نگاوبنێن بڕیاربده‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك به‌داخه‌وه له ئاسته جیاوازه‌كان لێیان ده‌بیستین و ده‌ڵێن، كوردستان دوو ئیداره‌یه و بۆ نه‌ی كه‌ینه دوو ئیداره به‌ڕاستی ده‌بێت دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌خسانه ڕۆڵی خۆی بگێڕێت،له دیموكراسی ترین ده‌وڵه‌تدا تا ده‌وڵه‌تێكی دیكتاتۆر، هه‌ركه‌سێك خزمه‌ت به پلانی دووژمن بكات ببێته مایه‌ی تێكدانی ئاسایشی وڵات، به‌تۆمه‌تی ناپاكی و خیانه‌ت له سێداره ده‌درێت.
له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا داوا ده‌كه‌ین سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ڕێگری بكات له هه‌رده‌سترێژی كردنێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی، پێویسته هه‌رچیمان هه‌یه به‌دانیشتن له‌مدیو حه‌مریینه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین.









