خەبات: پەریهان عومەر:- هونەرمەند شوانە جەزا لە ساڵی (1980) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە زۆربەی دراماکان وەک ئەکتەر و یاریدەدەری دەرهێنەرو بەرێوەبەری بەرهەم کاریکردووە.
هونەرمەند شوانە جەزا لەبارەی بینەری درامای کوردی بۆ ماڵپەڕی خەبات گووتی: هیچ کات بینەر لە درامای کوردی نەتۆراوە، بەڵام لە ئێستادا درامای بیانی کەناڵەکانی قۆرخکردوو و کار لەسەر درامای کوردی ناکرێت، وەکو پێویست بودجەی بۆ سەرف ناکرێت، دەبێت وەزارەتی ڕۆشنبیری سنوورێک بۆ کەناڵەکان لەبارەی دراما بیانییەکان دابنێت، وابکات درامای کوردی پەخش بکرێت.
لەبارەی کاری تازەی هونەرییانەوە شوانە جەز بۆ ماڵپەڕی خەبات گووتیشی: درامایەکمان حازر کردووە، بەناوی (ئەستێرە و بەختەکان) بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پەخش دەکرێ، فیلمێکی سینەمایشمان تەواو کردووە بەناوی (هەڵۆکانی جەنگ) ئەویش دوای تەواوبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا نمایش دەکرێت، لە ئێستادا درامایەکمان بە دەستەوەیە بەناوی (چرۆخان و کچەکانی) نووسینی پشتیوان عەبدوڵڵا، لە هەولێر کاری وێنە گرتنی بۆدەکەین.
لەبارەی ئەوەی ئایا تائێستا لەچەند کاری هونەریدا بەشداریتان کردووە هونەرمەند شوانە جەزا بۆ ماڵپەڕی خەبات گووتی: من تائیستا لە 22 کاری هونەری بەشداریم کردووە، بەڵام لە درامای سەمای تەرزە هەستم بەوەکرد کە بە تەواوی چومەتە ناو جەماوەرەکەمەوە.









