خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- یانه‌ی لیدز یونایتدی ئینگلیزی له پیگه‌ی فه‌رمی خۆی كۆچی دوایی ئه‌فسانه‌یه‌كی یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا راگه‌یاند.
نۆرمان هینته‌ری ته‌مه‌ن 76 ساڵ هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و دوای پشكینین ده‌ركه‌وت كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه، دواتر گه‌یه‌نراوه ژێرچاودێری چڕه‌وه، یانه‌كه له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه هنته‌ر به‌رگرییه‌كی باشی به‌رامبه‌ر كۆڤید19 كرد و پزیشكانیش هه‌موو توانایه‌كی خۆیان له‌گه‌ڵی سه‌رفكرد، به‌ڵام به‌م به‌یانیی رۆژی هه‌ینی گیانی له‌ده‌ستدا و كۆچی دوایی كرد.
جێی باسه هنته‌ر یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی رۆڵی هه‌بوو له‌به‌ده‌ستهینانی جامی جیهانی ساڵی 1966 و له‌ماوه‌ی ژیانی وه‌رزشیدا 540 یاری بۆ یانه‌ی لیدز ئه‌نجامداوه و 18 گۆڵی تۆماركردووه.









