بۆ زۆر بەڕێزان سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان حزب و لایەنە سیاسیەکان کەسایەتیەکان بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئاسایش و ھێزە ئەمنیەکان و بەرپرس و کارمەندانی ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی خزمان و برا عەرەبەکان و خەڵکی بە ئەمەک و بەوەفای ھەولێرو دەشتی ھەولێر و خەبات شاروچکەکان و تەواوی ئامادەبووان بۆ بەشداریکردنتان لەکۆچی دوایی دایکماندا
بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمان و خزم و دۆستانمان سوپاستان دەکەین بەبۆنەی بەشداری کردنتان لەبەخاک سپاردن و پەیوەندی کردنتان بە کۆچی دوایی دایکی بەڕێزمان (حاجی بیعە حسن) خێزانی شەھیدو دایکی سێ شەھید کە ژیانێکی سەخت و پر مەینەتی بەرێ کرد لەپێناو کوردو کوردستاندا
ئێوەی بەرێزیش بەبەشداریکردنتان و،پەیوەندی کردنتان بەشێکی زۆری خەم و پەژارەی ئێمەتان کەم کردەوە وە دڵنەوایتان بەئێمەو خانەوادەکەماندا بۆ کۆچیکردنی دایکی خۆشەویستمان لەم سات و کاتەدا
لەکۆتایدا داوا لەخوا ی گەورەو بەخشندە دەکەین کەوا کۆچکردو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات ئێوەی بەڕێزیش ھەر ساغ و سەلامەت و سەرکەوتوو بن .
انا للە وانا الیە راجعون
عبداللە علی
لەجیاتی بنەماڵەی خوالێخۆش بوو









