پێگه‌ی “ئه‌لعه‌ره‌بیه” ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هۆیه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه خۆیان سه‌رقاڵ كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمانێك كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نه‌خۆشی “كۆڤید 19” چاك ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شیكاگۆدا ئه‌و ده‌رمانه‌یان تاقی كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ده‌رمانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌خۆشانی “كۆڤید 19″ تاقی كراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ناوی ” ریمدیسیفیر “ه. له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌یدا ده‌ركه‌وتووه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا نه‌خۆشه‌كه پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێت و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
پێگه عه‌ره‌بییه‌كه له سایتی “ستات”ی هه‌واڵی وه‌رگرتووه كه تایبه‌ته به ته‌ندروستی، رای گه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌رمانه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربه زانكۆی شیكاگۆ تاقی كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش له 113 نه‌خۆش تاقی كراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه له‌ناو یه‌ك هه‌فته‌دا، هه‌موویان چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، ته‌نیا دوویان گیانیان له ده‌ست داوه.









