خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- لیۆ مێسیش چووه ریزی ده‌نگه نارازییه‌كانی دژ به ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه و زۆر به‌تووندیش هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند كه ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه هه‌رناره‌زایه‌تی ده‌رنابڕێت و به‌ڵكو هه‌لوێستیشی ده‌بێت.
گۆڤاری دۆن بالۆن بڵاویكردۆته‌وه كه لیۆ مێسی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه قه‌ڵای كه‌تالۆنیا جێده‌هێلێت ئه‌گه‌ر بێت‌و داواكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌ویش رۆیشتنی بارتۆمیۆیه، گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی: مێسی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كان سه‌بری نه‌ما و گوتویه‌تی به‌بوونی ئه‌وكێشانه یانه‌كه‌مان ناتوانێ هیچ ده‌سكه‌وتێك به‌ده‌ست بهێنیت و مێسی ئه‌وه‌ی به ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن كه بریتییه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه، ئه‌وا به‌رشلۆنه جیده‌هێڵێت و روو ده‌كاته یانه‌یه‌كی دیكه.









