خەبات: پەریهان عومەر:- ڤارین سالار خانمێکی دەستڕەنگینە لەبواری دیزاینی جلی ئافرەتان، ئەو خەڵکی شاری سلێمانیە، دەرچووی بەشی شێوەکاری لقی وێنەکێشانی کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی سلێمانیە، جگە لەکاری شێوەکاری، کاری دیزاین لە جلوبەرگی کوردی و ئێکسسواراتدا دەکات.

لەبارەی ئەوەی ئایا تاچەند ئەو بارودۆخە کاری کردۆتە سەر کارەکانتان خاتوو ڤارین سالار بۆ خەبات گووتی: ئەو بارودۆخە کاری لەھەموو پیشەکان کردووە، هەر چەند بۆ کارەکانی من کەمتر بووە، چوونکە من لەماڵەوە کاردەکەم، کاتی زیاترم ھەیە، تەنیا بۆهەندێ حاڵەت نەبێت ئەویش بەهۆی نەبوونی بازاڕ دوام دەخات.

خاتوو ڤارین لە بارەی کارکردنی بەهرەی خانمانەوە بۆ خەبات گووتیشی: من پێمخۆشە خانمان ئەگەر ھەر بەھرەو توانایەکیان ھەیە، کاری بۆبکەن و نەوەستن، گرنگی بەبەھرەکانیان بدەن، ئەگەر کەمیش بێت ھاوکاری بژێوی خۆیان بکەن، بەڵام بێ کۆپی پەیست، تۆ کاتێک سەرکەوتوو دەبیت کە بەھەوڵ و ماندووبوونی خۆت کار بکەیت، کاتێک بەحازری شتێک وەربگریت سەرکەوتوو نابێت و زوو شکست دێنیت.