خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوی یاریزانه‌كانی به نه‌خۆشی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌تایبه‌تیش دوای چاكبوونه‌وه دانێللی روگانی و ماتویدی.
یانه‌ی یۆڤی به‌ر له‌چه‌ند هه‌قته‌یه‌ك رایگه‌یاندبوو كه ژماره‌یه‌ك یاریزانی تووشی كۆڤید19 بببوون، كه روگانی یه‌كه‌م یاریزانیان بوو تووش بوو، هه‌روه‌ها گوتی: دوای چاكبوونه‌وه ئه‌م یاریزانه، یانه‌ی یۆڤینتۆس بڵاویكرده‌وه كه ته‌واوی یاریزانه‌كانی چاكبوونه‌ته‌وه و بڕیاره له 4ی مانگی داهاتوو یانه‌كه ده‌ست به مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
به‌رله‌چه‌ند رۆژێكیش دیبالای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه چاكببۆوه و ئێستاش پشكینینی پزیشكی بۆ هه‌مووان كراوه و هیچ حاله‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌نێویاندا نماوه و ئه‌مه‌ش پێویست به مانه‌وه و كه‌ره‌نتینه ناكات و ئێستاش یانه‌كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له زووترین كاتدا ده‌ست به مه‌شقه‌كانیان بكه‌نه‌وه.









