وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه: دوو تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵن، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبوونەته‌وە و گەڕاونەته‌وە بۆ ماڵەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (51)ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتبووه (332) تووشبوو، لەناویاندا (4) مردن هەیە و (198) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. به زیادكردنی دوو حاڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم گه‌یشته (334) كه‌س.










