خەبات: پەریهان عومەر:-
هونەرمەند شاديه له دايكبووى (1974)ه له شاری سلێمانی، لە گەڕەکی سەر شەقام.گ، له 1990 بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی له کەرکووک تەواو کردووە، لە ئیستادا سەرپەرشتیاری هونەرە، نزیكهی 20 ساڵە لەبواری هونەر کاردەکات، بەشداری چەندین شانۆ و درامای و فیلمی کردووە، خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان.
لهبارهی بهشدارییان له درامای بهختهباران خاتوو شادیه بۆ خهبات گووتی: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم لە سەرئاستی عێراق و كوردستان، بهشداربم له درامای بەختەباران، کە پێکهاتووە لە 80 ئەڵقە لەو درامایەدا ڕۆلی سەرەکی دەبینم.
هونەرمەند شادیە لە سەر رۆڵی سەرەکی و ڕۆلی لاوەکی بۆ خەبات گووتیشی: بەڵێ دەوری سەرەکی قورسترە و بەر پرسیارییهتێكی گەورەی لەسەرە، ئەبێت بەتەواوی گرنگی بەخۆت بدەیت و له كەسايەتى خۆت بچيته دەرەوە و پەیوەست بیت بەکارەکتەره سەرەکییەکه، تابتوانى چاوی بینەر پڕبکەیت له چێژ و سۆز، چوونکە کارەکتەری سەرەکی کۆڵهكهی سیناریۆکە و هەموو کارەکتەرەکانی تریش پەیوەستە بە کارەکتەری سەرەکییەوە.
لهبارهی ئهوهی ئایا هونەر چی بە شادیە بەخشیووه، خاتوو شادیه گووتی: هونهر هەوادار و خۆشەویستی و ناوبانگی لەنێو کۆمەڵگادا پێبەخشیم.









