ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئیسپانیا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر زیاتر له‌ 16 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/4/2020 له‌ ئیسپانیا، چوار هه‌زار و 167 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ گه‌یشته‌ 166 هه‌زار و 19 كه‌س.

هه‌ر له‌ ئیسپانیا 619 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، كۆى گشتیی مردوانیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 16 هه‌زار و 972 كه‌س.

هه‌ر به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئیسپانیا 62 هه‌زار و 391 كه‌س له‌ په‌تاى كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.