لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێنج حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوو پارێزگای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن وە تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێر پیاوە و دانیشتووی ناو شاری هەولێرە. هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
11 نیسان ٢٠٢٠









