عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، د. فرسەت سۆفی، گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی رێگای نێوان هەولێر- بالیسان کراوە و ئەویش بڕیاری کردنەوەی رێگەکەی داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، رێگەی هەولێر- بالیسان بۆ حاڵەتی فریاکەوتن کراوەتەوە کە پێشتر داخرابوو.
پێشتر بەهۆی چەند کێشەیەکی هاتووچۆ و رێگریکردن، رێگاکە داخرابوو، ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنوورەکە بۆ ئەو کەسانە دروست دروست کردبوو کە دەیانەویست سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێر بکەن.









