خەبات: پەریهان عومەر:-
هونەرمەند کامەران نوری گوڵاڵە لە دایکبووی (1966) لە سلێمانی، ساڵی 1989 چۆتە دونیای هونەر، یەکەم کاری شانۆیی – دواشەوی لۆرکا بووە لە تیپی نواندنی سلێمانی، تا ئێستا لە 14 درامای تەلەفزیۆنی و 2 فیلمی درێژ و 15 کورتە فیلم و 4 شانۆگەری بەشداریی کردووە.
له‌باره‌ی دۆخی ئێستا و كاری نوێی هونه‌ری کامەران نوری بۆ خه‌بات گووتی: لە ئێستادا دەستخۆشی له‌و هاوڕێ هونه‌رمه‌ندانه‌م ده‌كه‌م، كه لەم بارودۆخەدا توانیویانە چەند زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی بەرهەم بێنن، ئەمە مانای دڵسۆزی و لەخۆبووردەیی هاوڕێ هونەرمەندەکانمانە کە بە بودجەیەکی زۆر کەم کار بۆ خزمەتکردنی بینەر و هونەری کوردی دەکەن.
كامه‌ران نوری له‌باره‌ی نوێترین كاریان بۆ خه‌بات گووتیشی: کاری نوێم نوسینی درامایەکی تەلەفزیۆنییە کە ماوەیەکە تەواوم کردووە، دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌كۆتاییهات، ئه‌و كات دێته به‌رهه‌م،لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینی سیناریۆی دووەمم کەتێیدا باسی کێشەی کۆمەڵایەتی ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا جگه له‌كاری هونه‌ری به چ كارێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵن، له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند كامه‌ران نوری بۆ خه‌بات گووتی: جگە لە هونەر من فەرمانبەرم لە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی.
لەرێگه‌ی ماڵپه‌ڕی (خه‌بات)ه‌وه چ به هەوادارانی خۆتان ده‌ڵێن: رێز و حورمەتی زۆرم هەیە بۆ هەموو نەتەوەکەم لە هەر کوێی ئەم دونیایەبن، ئاسودەم بە پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان.









