خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
دوای ئه‌وه‌ی شاراپۆڤای خانمه شه‌تره‌نجزانه شۆخه‌كه‌ی رووسیا ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ هه‌مووان ئاشكرا كرد، رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو رۆژدا له‌رێگای ژماره‌كه‌یه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن نامه‌ی بۆ هاتووه.
شاراپۆڤا له ئه‌كاونتی تایبه‌ت به‌خۆی له ئینستاگارم رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بارودۆخه‌دا كه ڤایرۆسی كۆڤید-19 هه‌مووانی نیگه‌ران كردووه، به‌پیویستی زانی كه ژماره‌كه‌ی خۆی بڵاوبكاته‌وه، تا له‌ریگای نامه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وادارانییه‌وه بكات و بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاندبوو كه جه‌ماوه‌ر ئازادن له‌وه‌ی چ پرسیاریكیان حه‌ز لییه وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، دیاره ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێر دوای ئاشكراكردنی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی، ئه‌م خانمه تێنسزانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن نامه‌ی بۆ هاتووه.









