خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:-
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد كه یه‌كه‌مین یانه‌ی تایبه‌تمه‌نده به یاری شه‌تره‌نج له كوردستان، هه‌رزوو پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بوو به راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش بیری له‌وه‌كرده‌وه كه شه‌تره‌نجزانان له یاریكردن و پاڵه‌وانیتییه‌كان دوورنه‌كه‌وێته، ئه‌وه‌بوو هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی پاله‌وانێتی ئۆنلاین، كه ئه‌مه هیچ به‌ركه‌وتنیك روونادات و شه‌تره‌نجزانان له‌ماڵه‌كانی خۆیان راسته‌وخۆ ده‌توانن به‌شداری ئه‌م پاله‌وانیتییه بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه د. دلزار حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له لێدوانیكی تایبه‌ت بۆ سایتی خه‌بات رایگه‌یاندو گوتی: خانزاد وه‌ك هه‌مووجار ده‌ستپێشخه‌ر بووه له هه‌رچی باشتر خزمه‌تكردن به شه‌تره‌نجزانانی كوردستان، وه‌كو یه‌كه‌م یانه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ خۆپاراستن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان وه‌ستاند، هه‌وره‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد زیاتر گوتی: شه‌تره‌نج له‌گه‌ڵ وه‌رزشه‌كانی دیكه جیاوازه و ده‌توانێت ئۆنلاین پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌نجام بدات، ئێمه‌ش به‌باشمان زانی كه شه‌وانه پاله‌وانێتی شه‌تره‌نجی ئۆنلاین له كوردستان بكه‌ینه‌وه و خۆشبه‌ختانه‌ش له دوو پاڵه‌وانیتی رابردوودا زیاتر له 100 شه‌تره‌نجزان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به‌شداریان تێداكردوو شه‌وانه ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له كۆتاییدا د. دلزار حه‌مه‌ساڵح گوتی: ئامانجی ئێمه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پاڵه‌وانیتییانه، ئه‌وه‌یه كه شه‌تره‌نجزانانمان له‌م بارودۆحه‌دا كه هه‌مووان له‌ماڵن، بتوانن سوود له‌و كاته وه‌رگرن و له شه‌تره‌نج دانه‌بڕێن، كه خۆی له خۆیدا ئه‌مه سوودی زۆرده‌بێت بۆیان و وه‌ك راهێنان وایه و له‌هه‌مان گاتیش كۆنتاكتیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌رده‌وام ده‌بێت و یانه‌كه‌شمان ته‌واو ئاسانكاری ده‌كات بۆ به‌رده‌وام ریكحستنی ئه‌مجۆره پاڵه‌وانێتییه.










