سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری دوو پێشمەرگە شەهیدەکەی شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنووری گەرمیان دەکات و دەڵێت، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌متانم.
دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هيدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعش گيانيان به‌خشى و شه‌هيد بوون.
هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان شاد بكات و سه‌بوورى به خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
8/4/2020









