لە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان 2 پێشمەرگە شەهیدبوون و پێشمەرگەیەكیش بریندار بوو.

كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لە گوندی كوڵەجۆی سە بە شارەدێی كۆكس لە گەرمیان پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیاندا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەھید بوون و پێشمەرگەیەكیش برینداربوو.

بەپێی زانیاریییەكان  تیرۆریستانی داعش سەرەتا بە چەكی هاوەن پەلاماری هێزی پێشمەرگەیانداوە و دواتر بە چەكی (BKC) تەقەیان كردووە، دوای وەڵامدانەوەی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان پاشەكشەیان كردووە .