An Iraqi medical staff member checks a passenger's temperature, amid the new coronavirus outbreak, upon his arrival to Shalamcha Border Crossing between Iraq and Iran, February 20, 2020. REUTERS/Essam al-Sudani

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

بە گوێرەی بەیاننامەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 70 حالەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە بەم شێوەیەی خوارەوە بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراون:

  • بەغدا/ كەرخ: 1 حاڵەت
  • بەغدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵەت
  • بەسرە: 9 حاڵەت
  • نەجەف: 4 حاڵەت
  • كەربەلا: 2 حاڵەت
  • زیقار: 7 حاڵەت
  • سلێمانی: 3 حاڵەت
  • هەولێر: 41 حاڵەت

هەر بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 3 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەك: “2 حاڵەت لە بەسرە و حاڵەتێكیش لە ناوچەی روسافەی شاری بەغدا”.

هەروەك 65 كەسیش بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، بەو ریزبەندییەی خوارەوە:

– نەجەف: 26 حاڵەت

– روسافە: 12 حاڵەت

– بەسرە: 10 حاڵەت

– واست: 3 حاڵەت

– سلێمانی: 11 حاڵەت

– هەولێر: 2 حاڵەت

– دهۆك: 1 حاڵەت

لە ئامارەكەدا هاتووە، تا ئێستا كۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ژمارەیان گەیشتووەتە هەزار و 31 حاڵەت، لەكاتێكدا 61 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە و 344 كەسیش بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.