مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.

له‌ دوو تویتی جیاوازدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی: ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ٤٨ کاتژمێر درێژکرایەوە.

دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، ھەرچەند زەحمەتە، بەڵام بەھۆی پێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا ئەم بڕیارە دراوە”.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، “ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: “کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان به‌یه‌كه‌وه‌ دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاوڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاك ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە”.