شكار عه‌فان نه‌قشبه‌ندی
له یادی (61)ی ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی (خەبات)، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوێنەرانی بەڕێزو هاوكارانی خۆشه‌ویستم ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌موو لایه‌ك ته‌ندروست بن.
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ له 4/4/2020 نه‌مانتوانی یادی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌و كه ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی نوێمان دانابوو كه هه‌ندێ گۆرانكاری له كاره‌كانماندا بكه‌ین و هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا دوو كتێب تایبه‌ت به (خەبات) چاپ بكه‌ین به‌ڵام به هۆی پابه‌ندبوونمان به رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو قه‌ده‌غه‌ی هاتووچوو له 10/3/2020 رۆژنامه‌كه‌مان ده‌رناچێت، (خەبات) ته‌نها له رێگه‌ی ئۆنلاین به ماندبوونی هاوكاری خۆشه‌ویستمان كاك رێبوار ئیدریس به‌رپرسی ئۆنلاین هه‌واڵه گرنگ و بابه‌ته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه.
4/4/1959 ڕۆژێكی پڕشنگدار له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، یه‌كه‌مین ژماره‌ی (خەبات) به ئاشكرا ده‌ستی به ده‌رچوون كرد. له‌و ڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به به‌رده‌وامی، چ به ئاشكرا‌و له شار‌و یان به نهێنی له شاخ بووبێ، له كه‌شی هێمن و ئاشتیداو له گه‌رمه‌ی شه‌ڕو كاره‌ساته‌كاندا كه به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه، (خەبات) هه‌ر به‌رده‌وام له كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆی و تۆماركردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له یۆبیلی زێڕێنی خه‌باتدا فه‌رمووی: (خەبات) نه‌ك وه‌ك زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڵكو وه‌ك زمانحاڵی گه‌له‌كه‌مان له پێناو به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانیدا، ڕۆڵی خۆی سه‌ربه‌رزانه گێڕاوه‌و هه‌میشه له سه‌نگه‌ری داكۆكی له مافه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌و مێژووی خه‌بات بوه‌ته میژووی میلله‌ته‌كه‌مان، بۆیه یادكردنه‌وه‌ی خه‌بات، به‌ته‌نیا یادكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك نیه، یادكرنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
لێره‌دا جێ خۆیه‌تی له‌م یاده پیرۆزه‌دا بۆ یادكرنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه ئازیزه كه به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه 27 ساڵی ته‌مه‌نم بێ پچڕان به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیا ژیاوم بتوان زۆر به كورتی و ساده‌یی ئاماژه‌ی به مێژووی قۆناغه‌كانی بده‌م له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی تا به ئه‌مرۆمان ده‌گات. كه به چه‌ندین قۆناغی سه‌خست و دژوار‌دا تێپه‌رێوه‌و له هه‌ر قۆناغێكشدا (خەبات) به گروتنێكی به‌هێزتر له جاران و به‌رده‌وامی به ده‌رچوونی داوه، كه جیاوازتر بووه له پێشووتری، ئه‌گه‌ر چاوێك به ئه‌رشیفی ژماره‌كانی بخشێنیت مێژووی (خەبات) دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند قۆناغێكدا كه زۆر به كورتی ئاماژه‌ی پێبده‌م:
ـ قۆناغی به‌غدا (4/4/1959 تا 28/3/1961)، له سه‌ره‌تای به ئاشكرا ده‌رچوونی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكیكارانی مافی گه‌له‌كه‌مان بوو كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی راگرتنی داخستنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وسا عێراق. (له‌م قۆناغه‌دا 462 ژماره‌ی لێده‌رچوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، بۆ ماوه‌ی ساڵێك راوه‌ستا).
ـ قۆناغی شۆڕشی ئه‌یلوول (1/4/1962 تا ئاداری 1975)، له شۆڕشی ئه‌یلوول یه‌كه‌م ژماره‌ی به نهێنی و زۆر ساده‌و به ده‌ست و خه‌ست له هه‌ولێر ده‌ستی به ده‌رچوون كرده‌وه تا كردنه‌وه‌ی باره‌گای (خەبات) له شاخ به‌رده‌وام بوو تا نسكۆی شۆڕش. (له‌م قۆناغه‌دا 64 ژماره‌ی لێده‌رچوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك راوه‌ستا).
ـ قۆناغی شۆڕشی گوڵان (1/7/1976 تا تشرینی دووه‌می 1990)، دووباره ده‌رچوونه‌وه‌ی له شۆڕشی گوڵان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی، به به‌رده‌وامی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رۆماڵكردنی چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یادكرنه‌وه‌ی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و رووداو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به به‌رده‌وام له‌سه‌ر رووپه‌ڕی خه‌بات ده‌بینرێت و ژماری تایبه‌تی بۆ رووداوه ناخۆشانه‌ی كه روویداوه له كاته‌دا هه‌بووه وه‌ك(كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مر، كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و … هتد). (له‌م قۆناغه‌دا 83 ژماره‌ی لێده‌رچوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، بۆ ماوه‌ی 10 مانگ راوه‌ستا).
ـ قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین (ئه‌یلوولی 1991 تا 1/3/1993)، له دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991. (خەبات) به هه‌مان شێوه قۆناغه‌كانی پێشووتری ده‌ستیكرده‌وه به ده‌رچوونی له كوردستانی ئازاد، به‌رده‌وامی دا به كاره نه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌ی خۆی له ڕێ رووماڵكردنی هه‌واڵ و رووداوه گرنگه‌كان، وه‌ك(بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان).(له‌م قۆناغه‌دا 54 ژماره‌ی لێده‌رچوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، بێ راوه‌ستان چووه قۆناغێكی دیكه).
ـ قۆناغی شه‌ڕی ناوخۆ(2/3/1993 تا 16/12/1994)، قۆناغێكی نوێ (خەبات) ئه‌وه‌یش به دامه‌زراندنی ده‌زگای رۆژنامه‌نووسی برایه‌تی و خه‌بات)، ده‌رچوونی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی برایه‌تی به شێوه‌ی رۆژانه به زمانی كوردی و (خەبات) هه‌فتانه به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان. به‌داخه‌وه له قۆناغه‌دا كوردستان شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆی روویداو له كۆتایی ساڵی 1994 باره‌گای ده‌زگا داگیركرا و بووه هۆی وه‌ستانی هه‌ردوو رۆژنامه.(له‌م قۆناغه‌دا 89 ژماره‌ی لێده‌رچوو به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوه‌ێك راوه‌ستا).
ـ قۆناغی ئاواره‌بوون له پیرمام(10/2/1995 تا 20/9/1996)، (خەبات) دیسان هه‌ڵسایه‌وه ده‌ستی به ده‌رچوون كرده‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاوازتر له جاران، كه توانی هه‌ندێ كاری نوێ و سه‌رده‌میانه له كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا بكات كه بۆ ئه‌و كات و سه‌رده‌مه زۆر ئه‌سته‌م بوو، تاكه رۆژنامه بوو له كوردستان و عێراق (له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی برایه‌تی كه هه‌ردووكیان له هه‌مان ده‌زگای رۆژنامه‌نووسیدا بوون) كه كۆمپیوته‌ری هێنایه كاری دیزاین و تایپ، هه‌روه‌ها توانیش له‌و كاته‌دا (چاپی له‌نده‌ن)ـیش ده‌ر بكات، كه ئه‌م جاری یه‌كه‌می نه‌بووه، چونكه له قۆناغی شۆڕشی گوڵان له ژێر ناوی (صدی خه‌بات) له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رده‌كرا. له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له كاره‌كانی دا سود له ئینته‌رنێت وه‌ربگرێت كه ئه‌مه‌ش دیسان گۆرانكارییه‌كی دیكه‌ی بوو كه (خەبات) جگه‌ی له چاپی كاغه‌زیی له وێپ سایتی خۆی هه‌مان رۆژنامه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه پێش چاپكردنی له چاپخانه. (له‌م قۆناغه‌دا 41 ژماره‌ی لێده‌رچوو به زمانی عه‌ره‌بی، یه‌ك هه‌فته راوه‌ستا).
ـ قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر(7/10/1996 تا 1/5/2003)، دوای رزگاركردنی شاری هه‌ولێرو گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای ده‌زگا، (خەبات) به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌فتانه ده‌ستی به ده‌رچوون كرده‌وه.(له‌م قۆناغه‌دا 330 ژماره‌ی لێده‌رچوو به زمانی عه‌ره‌بی).
ـ قۆناغی دوای ئازادی عێراق(3/5/2003 تا 10/3/2020)، دوای ئازادكردنی عێراق (خەبات) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه له عێراق، له شاری به‌غداو كه‌ركووك بڵاوكرایه‌وه‌و دوای دوو ژماره(خەبات) به زمانی كوردی به‌رده‌وامی دا به ده‌رچوون بێ راوه‌ستاندن. (له‌م قۆناغه‌دا 4822 ژماره‌ی لێده‌رچوو به زمانی كوردی، به داخه‌وه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌و فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچوو نزیكه‌ی مانگێكه راوه‌ستاوه).
هیواداری دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م باره ناخۆشه‌ی كه به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، (خەبات) قۆناغێكی نوێ به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌ستپێبكاته‌وه ئه‌مه‌ش بكه‌ین به قۆناغی دوای كۆرۆنا، كه بێگومان قه‌دەری (خەبات) وایه له هه‌ر قۆناغێكی نوێ‌دا به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باشتر ده‌ست به ده‌رچوون ده‌كاته‌وه.
لێره‌دا جێ خۆیه‌تی سڵاوورێزو خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وه هاوكارانه‌مان بێنرین كه ساڵانێك له رۆژنامه‌یدا شه‌ونوخۆنیان كردووه توانیوایه به سه‌ربه‌رزی كاری سه‌ختی قۆناغێكی (خەبات) له سه‌ر شانیان بێت.
سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و هاوكاره ئازیزانه‌مان كه له ژیاندا نه‌ماون.
به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری (خەبات)
4/4/2020









