وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 48 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. بەوەیش ژمارەی گشتیی تووشبووان بۆ 820 کەس بەرزبووەوە.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ 820 حاڵه‌ت، 54 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، 202 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، چاكبونه‌ته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.