خهبات: پەریهان عومەر:-
هونەرمەند نەرمین ئەحمەد ناسراوە بە نەرمین کاوانی لە دایکبووی ساڵی (1976)ه له شاری سلێمانی، دهرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆیه. ئیستاش سەرپەرشتیاری هونەرییە، هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کوڕە، لای ئەو هونەر واتا جوانی و داهێنان.
لهبارهی رهوشی ئێستای هونەری کوردی، خاتوو نهرمین كاوانی بۆ خهبات گووتی: رهوشی ئێستای هونەری کوردی زۆر وێران و سەر لێشێواوە، بەداخەوە کەوتۆتە دۆخێکەوە بەڕاستی هیچ بەهایەکی نەماوە هۆکاریش بۆ ئەمە لایەنی پەیوەندیدار و وەزارەتی ڕۆشنبیرییه، کە هیچ گرنگی پێنادەن و لەلایان گرنگ نیە ئەگەر هونەر هەبێت یان نەبێت.
لەبارەی كاركردن له بواری هونەر بۆ ئافرەتان نهرمین كاوانی گووتیشی: بێگومان لێرە هونەر زۆر قورسە پاشان بۆ ئافرەت دووجار قورسترە، لە کاتێكدا ئافرهت دایکە و کاری دەرەوە و ماڵەوەش دەکات و رووبەرووی داب و نهریتی کۆمەڵگاش دەبێتەوە، بەهۆی ئەم هۆکارانە هونەر بۆ ئافرهتان ئهستهم و زۆر قورسە.
لەبارەی نهبوونی كاری باش و كاركردن له نوێترین كاریاندا نهرمین كاوانی گووتی: زۆر كار ههیه دێتە بەردەستم بهڵام بەهۆی کەموکورتی ناتوانم تیایدا بەشداربم، ئەمەوێت کارەکانی پێشووترم تێپەرێنم، بەڵام بە داخەوە کاری جدی و باش زۆر کەمە، لە ئێستادا سیناریۆیهكم لە بەردەستە بزانم دەگەمە کار کردن یاخوود نا.
لهبارهی ئهوهی جگه لهكاری هونهری خاتوو نهرمین رۆژانه به چ كارێكهوه سهرقاڵه: من جگە لە هونەر سەرپەرشتیاری هونەریم لە چالاکی قوتابخانەکان.










