عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە و ئێستا لەکەرەنتیندایە.

راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران لەوبارەوە رایگەیاندووە، دوای ئەوەی پشکنین بۆ عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کراوە، تێستی کۆرۆناکەی پۆزەتیڤ بووە و ئێستا کەرەنتین کراوە و چارەسەروەردەگرێت.