وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هەشت حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی و دهۆک تۆمار کراوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 8 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

5 لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (4 ئافرەت و 1 پیاو) کە 4 لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیش حالەتی نوێیە، 3 لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانی و 2 لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.

3 لە تووشبووان لە شاری دهۆك (2 پیاو و 1 ئافرەت) کە 2 لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یه‌كێكیش دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.

وەزارەتی تەندروستی

31 ئازار ٢٠٢٠