ئەمشەوی سێشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماركردنی 65 تووشبووی نوێی بە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند.
وەزارەتە عێراقییەكە لە راگەیەندراوێكدا چاکبوونەوەی 18 کەسی تووشبووی ڤایرۆسەكەی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە وڵاتەكە راگەیاندووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ 12 كەس لە بەغدا، چوار كەس لە بەسرە، 22 كەس لە نەجەف، دوو كەس لە دیالە و كەسێكی تریش لە زی قار تووشی پەتاكە بوون، هەروەها 11 كەس لە سلێمانی، كەسێك لە هەولێر , كەسێكیش لە كەركووك تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 694 كەس، تا ئێستا 170 کەس لەو ژمارەیە چاک بوونەتەوە، 50 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.









