کەسی دیکە لە پارێزگای نەجەف تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمار کراون.
بەڕێوەبەرێتیەکە راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە پارێزگای نەجەف ٩٩ کەس توشبوون و ١٦ کەس چاکبوونەتەوە، ٤ حاڵەتی مردنیش تۆمار کراون، دوو کەسی توشبووش گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.