خه‌بات: رانیار دڵشاد:-
موزیكژه‌ن مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی نوێترین كاریان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌ی كۆرس تۆمار و بڵاوكرده‌وه، ئه‌م گۆرانیه یه‌كه‌م ئاوازه له كوردستاندا كاری بۆ ده‌كرێت، ئاوازی سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی، تێكست له‌لایه‌ن هه‌ردوو شاعیران عه‌بدوره‌حمان بێلاف و نازم دڵبه‌ند نووسراوه، كاری تۆماركردنی ئه‌م گۆرانیه له ستۆدیۆی ئۆكتاف تۆماركراوه، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ئاكره‌یی و سه‌رهه‌نگ ئیلهام به‌شێوه‌ی كیبۆرد كاریان بۆ كردووه، موزیكژه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی له هه‌مانكاتدا به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری موزیكی هه‌ولێره و تا ئێستا كاری هونه‌ری بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ند له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا ئه‌نجامداوه، ئه‌و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی پاشای گه‌وره، كه له‌لایه‌ن مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا له شاری رواندز دامه‌زراوه.









