ڕۆژنامەنوسێکی ئەمەریکی ناسراوی میدیایەکی بەناوبانگ، بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا.
سایتی کەناڵی(CBS News ) سی بی ئێس نیۆزی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەنوسێکیان لە شاری نیۆرک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.
ماریا کارلا مارکادری، تەمەن ٥٤ نزیکەی ٣٠ ساڵە ورک و دەرهێنەری هەواڵ لە بەشی هەواڵی نێودەوڵەتی کاردەکات.
ئەو رۆژنامەنووسە، زیاتر لە ٢٠ ساڵە دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگێت، بەڵام ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ی ئازار، ماریا لە نەخۆشخانەیەکی شاری نیۆرک بەهۆی ڤایڕۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.









