وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە ئەوە دەکات کە هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19”.
بەرزنجی دەشڵێ: “سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین”.









