ئەمشەوی یەكشەممە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییەكی توندی بڵاو كردەوە له باره‌ی سه‌رپێچیكردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا هۆشدارییه‌كی توندی داوەتە ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “له كاتێكدا سوپاسی خۆڕاگری و پێگیربوونی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌رده‌وامبن له پابه‌ندبوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین”.
دەشڵێ “به داخه‌وه له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا خه‌ڵكانێكی نابه‌رپرس به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و پابه‌ند نه‌بوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوانێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان”.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ “هۆشدارییه‌كی توند ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ر سه‌رپێچی و پێشێلكاری و گردبوونه‌وه‌یه‌ك، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزای یاساییان ده‌كاته‌وه، چونكه به‌م كاره ته‌ندروستیی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دووچاری مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌نه‌وه. داواش له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین كه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیكارێك و پێشێلكردنێكی رێكار و رێنماییه‌كان بگرێته‌به‌ر”.









