وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا تەواوی ئەو هەواڵانەی باس لە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات رەت دەکاتەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە كه درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه و هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری کردنەوە به پێویستی درێژكردنه‌وه یان درێژنه‌كردنه‌وه ئه‌و كاته بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ داوا له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دەکات، كه پابه‌ند بن به بڕیار و رێنماییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.









