سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوون لە بارەی دەنگۆی 250 ملیۆن دۆلارەكەی رووسنەفت پێكھێنا و داوا دەكات ھەر كەسێك بەڵگەی لایە بیخاتەڕوو.

دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان:

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار (مەسرور بارزانی) لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگە و راستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو (250) ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای روزنەفت داویەتی بە لایەنێک و ئەو یەک ملیار دۆلارە کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە و چەند رۆژێکە لە دەزگاکانی راگەیاندن باسدەکرێ، داوا دەکەین هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لیژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات، بە مەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لە رێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان. بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک، یان کەناڵێکی راگەیاندن، یان کەسێک بەبێ بەڵگە ئەم بابەتە بوروژێنێت رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر