بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی سێ تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، یەکێکیان ئەو نەخۆشە بوو کە باری تەندروستیی ناجێگیر بوو.
دەقی راگەیێندراوی تەندروستیی هەولێر :
سێ نەخۆشی شاری هەولێر بەتەواوی چاکبوونەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو.
یەکێک لەوان نەخۆشە ناجێگیرەکە بوو کە باری تەندروستی خراپ بوو، دوای چەندین جار پشکنین بەتەوای گەڕانەوە باری ئاسایی.
بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
27 ئازار 2020









