وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە لە 01/03 تاوەکو 14/03 لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە، بەپەلە پەیوەندی بە ژمارە 122 بکەن.
دەقی بانگەوازەکە.
دڵنیایش دەدات، کە تەنها پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت.
بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە 3/1 ەوە گەڕاینەوە تاوەکو 3/14 … بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا …. دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
هاوکاریتان خزمەتی مرۆڤایەتی و تەندروستی خۆت و هاوڵاتیانە.










