بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دوای ئه‌و پشكنینه‌ی بۆی كراوه له باره‌گای حكوومه‌ت له له‌نده‌ن، نیشانه‌ی مام ناوه‌ندی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنام لێ ده‌ركه‌وتووه و خۆم كه‌ره‌نتین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌م له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ خه‌ڵكی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، له باره‌گای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان، له ڕێی هێلی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنه‌وه ئاگاداری پێشهاته‌كان ده‌كرێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تاوتوێی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پێشهاته نوێكان ده‌كات.
پێشتر حكوومه‌تی به‌ریتانیا ماوه‌ی سێ هه‌فته پشوو و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی ته‌ندروستی خسته ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئیتاڵیای به‌سه‌ر نه‌یه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش قوتابخانه و زانكۆ و باخچه‌ی ساوایان داخران و سزای مادیش بۆ هه‌ر كه‌سێك دانرا كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت.









