وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و توێژە جیاوازەکانی بڵاو کردەوە.

  لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە تاوەکوو ٩ی نیسانی ٢٠٢٠، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوە و توێژەکان دابەش دەکرێت.

جەختیش کراوەتەوە کە لەبارەی دابەشکردنی مووچە، هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان تاوەکوو میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابەشکردنی مووچە پەیڕەو بکەن.