وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سێ تووشبووە تازەکەی هەولێر، کەسوکاری ئەو تووشبووەن کە دوێنێ چوارشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٠ راگەیاندراوە.
کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفرانسێکدا د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجەوە ئاشکرای کرد، ئەو سێ کەسەی ئەمڕۆ دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بوون، هەرسێکیان خەڵکی گوندی گاینجن لە شاری سنووری قەزای خەبات لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
ڕوونیشی کردەوە کە یەکێک لە تووشبووەکان، هاوسەری ئەو تووشبووەیە کە دوێنێ ڕاگەیاندرا، ئەوانی دیکەش ئامۆزا و کەسوکاری ئەون و بەرکەوتەیان لەگەڵیدا هەبووە.









