زانکۆى جۆنز هۆبکنز دواین ئامارى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 68500 کەس لە ئەمریکا توشى ڤایرۆسەکە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانکۆکە ئاماژەى بەوەکردووە، تائێستا هەزار و 31 کەس بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەکەیش بەردەوام بەرزتر دەبێتەوە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەى بە خێراى ڤایرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە تائێستا ئیدارەى ترەمپ چەند بڕیارێکى دەرکردووە.