ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هاووڵاتییانی شارەكە و دەوروبەری ئاگەدار كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەت نەكەن.

راگەیەندراوەكە داوای كردووە بە ھیچ شێوەیەك سەردانی دیوانی قایمقامیەتەکەیان نەکرێ بۆ مەبەستی داواکاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆکردن، لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەکان ڕاگیراون، تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتوچۆ بکەن کە لە رێنماییەکانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە رێکەوتی (25-3-2020) رێگەیان پێدراوە و پێویستیان بەھیچ ڕێگاپێدانێکی دیكە نیە.