سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 25 ئۆتۆمبێلی نوێى كرده‌ دیارى بۆ پۆلیسى هه‌ولێر و له‌ داهاتووشدا ئۆتۆمبێلى دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 25 ئۆتۆمبێلی نوێى لە جۆری (تۆێۆتا فۆرچنەر)ى سفر کیلۆمەتر، كرده‌ دیاری بۆ پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/3/2020، ڕادەستی پۆلیس کران.

لە داھاتووشدا ئۆتۆمبێلی دیکەیان بۆ دابین دەکرێت، چونکە ماوەی هه‌شت ساڵە پۆلیسی پارێزگاى ھەولێر ئۆتۆمبێلی پێ نەدراوە.