وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه له دهۆك تووشی كۆرۆنا بوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری دهۆك ده‌ستنیشانكرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه ئافره‌ته و تەمەن 20 ساڵه‌و لە شاری دهۆک نیشته‌جێیه.









