K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا، كه له هه‌ژماره‌كانی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئینستاگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: “مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه زۆر به جدی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆتان و ئازیزانتان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان سه‌لامه‌ت بن، داواكارم پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، رێكاری پێویست له خاڵه سنوورییه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه، ئێوه‌ش پشتیوان و هاوكاری تیمه ته‌ندرووستییه‌كان و كارمه‌ندانی هێزه ناوخۆكان بن.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه به پشتیوانی ئێوه ده‌توانین رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بگرین.









