وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند کە دووانیان دانیشتووی شاری سلێمانی و حەوت لە قەزای دەربەندیخان و یەکێکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 10 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە دوویان دانیشتووی شاری سلێمانی و حەوت لە قەزای دەربەندیخان و یەکێکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
وەزارەتی تەندروستی
22 ئازار 2020










