لە شاری هەولێر 38 کەس لە دابڕگەی پزیشکییەوە دوای دڵنیابوون لە تووشنەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەنێردرێنەوە ماڵەوە.

ئەو 38 کەسە، کە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-3-2020 رەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە، ماوەی 14 رۆژ لە دابڕگەی پزیشکی، خرابوونە ژێر چاودێرییەوە.

بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 54 کەس لە هەرێم کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.