وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لەقۆناغێکی مەترسیداردایە و ڤایرۆسه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دایه.
له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا، د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: “ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەقۆناغێکی مەترسیدار دایە، ئێستا تەنها گەشتیار هۆکار نیە، ڤایرۆسەکە لەناو کۆمەڵگادا هەیە، هەر بەرکەوتن و یەکتربینینێک ئەگەری توشبوون و بڵاوبوونەوەی هەیە بێ ئەوەی بیزانیت”.
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: “تاکە ڕێگە بۆ کۆنتڕڵکردن دانیشتنە لە ماڵ و دوورکەوتنەوەیە لە هەر کەسێک. پابەندبوونی هاوڵاتیان کوردستان‌مان دەپارێزێت.”









