به‌پێى دواین ئامار، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەرزبووەوە و بەپێی دواین ئاماری فەرمی حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە ١٩ هەزار و ٦٤٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند” لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٢٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٤٣٣ کەس تاكو ئێستا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی راگەیەیاندووە، ٦٧٦٥ کەسیش لە کۆرۆنا  ڕزگاریان بووە و چوونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.